مۆتێل زەڵم ٣

مۆتێل زەڵم ٣

زەڵم- بەرامبەر گوندی زەڵم - نزیک سەرچاوەکە

Amenities

🛏
Bedrooms 2
🛌
Beds 2
🚿
Bathrooms 1
👥
Guests 12
📐
Size 100 m²
🏊
Pool No
📶
WiFi Mobile Data
🚗
Sedan Accessible
📋
Strict Cancellation
Families Men Only

About

مۆتێل زەڵم 🏔️✨ ئەزموونی مانەوە لە بەرزترین خاڵی جوانی ناوچەی گەشتیاری زەڵمدا😌 ​بەخێربێن بۆ مۆتێل زەڵم، شوێنێک کە تێیدا لەگەڵ سروشت یەک دەگرن🌿🪾 ​🏡 خانووی ژمارە (٣):​تێکەڵەیەک لە دیزاینی نوێ و کەشێکی گەرمی کوردەواری. -​ناوەوە: هۆڵێکی فراوان و ( ٢ ) ژووری نووستنی شیک🛋️🛏️ -​خزمەتگوزاری: چێشتخانەی تەواو بۆ ١٢ کەس🍳 -​دیمەن: باڵکۆنێکی گەورە و سەرنجڕاکێش ڕوو لە سروشتی دڵڕفێن⛰️ ​🌟 خزمەتگوزارییە گشتییەکان: -پاکوخاوێنی: هەموو خانووەکان خاوەنی حەمام و تەوالێتی سەربەخۆن و کە دوای گەشتیار پاک دەکرێنەوە و ئامادە دەکرێت بۆ گەشتیاری نوێ🧻🚿هەروەها خانووی ژمارە (٣) تایبەت کراوە بە هەبوونی تەوالێتی غەربی🚽 -​خزمەتگوزاریی بنەڕەتی: ئاو و کارەبای بەردەوام (٢٤ کاتژمێر)⚡💧 -​کەشی برژاندن: وەجاخی تایبەت بۆ برژاندنی گۆشت و کەباب لە کەشێکی ئارام و کراوەدا🍢 ​🔥 تێبینی گرنگ: ​لە وەرزی هاویندا: پێویستە گەشتیارانی ئازیز دار یان خەڵوز لەگەڵ خۆیان بهێنن بۆ بەکارهێنانی وەجاخەکە☀️ ​لە وەرزی زستاندا: خۆمان داری پێویستتان بۆ ئامادە دەکەین بۆ ئەوەی لە گەرمی زۆپا و وەجاخەکە چێژ وەربگرن🪵 ​-سیستەمی ئاوی گەرم: هەموو خانووەکانمان خاوەنی بۆیلەری سەربەخۆن بۆ دابینکردنی ئاوی گەرمی بەردەوام.🚰 -​چوار وەرزە: زۆپای دار و داری ئامادەکراو بۆ زستان + هیتەر❄️، و سیستەمی فێنککەرەوە بۆ هاوین☀️ -​ئاسایش: گەراجی تایبەت بۆ ئۆتۆمبێلەکانتان🚗 ​​⚠️ تێبینییە گرنگەکان ​بۆ ئەوەی پێکەوە کاتێکی ئارام و پڕ لە چێژ لە باوەشی سروشتدا بەسەرببەن، تکایە ڕەچاوی ئەم چەند خاڵە بکەن: ​🚫 پاراستنی ژینگە و بەهاکان: بە مەبەستی پاراستنی ئارامی و ژینگەی خێزانی، هێنانی هەر جۆرە خواردنەوەیەکی کحولی بۆ ناو مۆتێل بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە. ​🔊 ڕێزگرتن لە دراوسێکان: تکایە لە کاتی بەکارهێنانی دیجەی یان مۆسیقا، دەنگەکەی بە شێوازێکی کز یاخود مامناوەند بێت بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی بێزارکردنی میوانانی تر و دراوسێکان، با هەمووان پێکەوە چێژ لە بێدەنگی سروشت وەربگرین. 🏔️🤫 ​📌 بۆ میوانانی خێزانی (تەنها ژن و پیاو) : بەپێی ڕێنماییە فەرمییەکان، پێویستە گرێبەستی هاوسەرگیری و کارتی نیشتمانی هەردوو هاوسەر ئامادەبێت📄⚖️ 🟢​بۆچی مۆتێل زەڵم؟ ​چونکە ئێمە لە بەرزترین خاڵی ناوچەکەین، لای ئێمە تەنها ناخەویت، بەڵکو چێژ لە هەناسەیەکی پاک و دیمەنێک وەردەگریت کە قەت لە بیرت ناچێت. 😉🏔️

100K IQD / night
120K IQD Weekend
Book Now

Book properties, message hosts, and manage your trips on Maskan.