مۆتێل زەڵم ٢

مۆتێل زەڵم ٢

زەڵم -بەرامبەر گوندی زەڵم نزیک سەرچاوەکە

المرافق

🛏
غرف نوم 3
🛌
أسرّة 1
🚿
حمامات 1
👥
ضيوف 20
📐
المساحة 150 m²
🏊
مسبح نعم
📶
واي فاي بيانات
🚗
طريق معبّد
📋
إلغاء صارم
عائلات رجال فقط

عن العقار

مۆتێل زەڵم 🏔️✨ ​لوتکەی ئارامی و جوانی لە دڵی هەوراماندا😌 ​بەخێربێن بۆ مۆتێل زەڵم، شوێنێک کە تێیدا لەگەڵ سروشت یەک دەگرن🌿🪾 ​🏡 خانووی ژمارە (٢): ئارامی ڕەها و خێزانی گەورە ​ئەم خانووە کەمێک دوورە لە جەنجاڵی (٤٠ قادرمە دەچێتە خوارەوە) -تایبەتمەندی: گونجاوترینە بۆ خێزانی گەورە (٣ ژووری نووستن)👨‍👩‍👧‍👦 -​خزمەتگوزاری: هۆڵێکی گەورە🛋️ + چێشتخانەی کامڵ بۆ ١٧ کەس + مەلەوانگەی تایبەت🏊‍♂️ ​-دیمەن: باڵکۆنێکی دڵگیر لە باوەشی سروشتدا🌿🪑 ​🌟 خزمەتگوزارییە گشتییەکان: -پاکوخاوێنی: هەموو خانووەکان خاوەنی حەمام و تەوالێتی سەربەخۆن و کە دوای گەشتیار پاک دەکرێنەوە و ئامادە دەکرێت بۆ گەشتیاری نوێ🧻🚿 -​خزمەتگوزاریی بنەڕەتی: ئاو و کارەبای بەردەوام (٢٤ کاتژمێر)⚡💧 -​کەشی برژاندن: وەجاخی تایبەت بۆ برژاندنی گۆشت و کەباب لە کەشێکی ئارام و کراوەدا🍢 ​🔥 تێبینی گرنگ: ​لە وەرزی هاویندا: پێویستە گەشتیارانی ئازیز دار یان خەڵوز لەگەڵ خۆیان بهێنن بۆ بەکارهێنانی وەجاخەکە☀️ ​لە وەرزی زستاندا: خۆمان داری پێویستتان بۆ ئامادە دەکەین بۆ ئەوەی لە گەرمی زۆپا و وەجاخەکە چێژ وەربگرن🪵 ​-سیستەمی ئاوی گەرم: هەموو خانووەکانمان خاوەنی بۆیلەری سەربەخۆن بۆ دابینکردنی ئاوی گەرمی بەردەوام🚰 -​چوار وەرزە: زۆپای دار و داری ئامادەکراو بۆ زستان+ هیتەر❄️، و سیستەمی فێنککەرەوە بۆ هاوین☀️ -​ئاسایش: گەراجی تایبەت بۆ ئۆتۆمبێلەکانتان🚗 ​​⚠️ تێبینییە گرنگەکان ​بۆ ئەوەی پێکەوە کاتێکی ئارام و پڕ لە چێژ لە باوەشی سروشتدا بەسەرببەن، تکایە ڕەچاوی ئەم چەند خاڵە بکەن: ​🚫 پاراستنی ژینگە و بەهاکان: بە مەبەستی پاراستنی ئارامی و ژینگەی خێزانی، هێنانی هەر جۆرە خواردنەوەیەکی کحولی بۆ ناو مۆتێل بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە. ​🔊 ڕێزگرتن لە دراوسێکان: تکایە لە کاتی بەکارهێنانی دیجەی یان مۆسیقا، دەنگەکەی بە شێوازێکی کز یاخود مامناوەند بێت بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی بێزارکردنی میوانانی تر و دراوسێکان، با هەمووان پێکەوە چێژ لە بێدەنگی سروشت وەربگرین🏔️🤫 ​📌 بۆ میوانانی خێزانی (تەنها ژن و پیاو): بەپێی ڕێنماییە فەرمییەکان، پێویستە گرێبەستی هاوسەرگیری و کارتی نیشتمانی هەردوو هاوسەر ئامادەبێت📄⚖️ 🟢​بۆچی مۆتێل زەڵم؟ ​چونکە ئێمە لە بەرزترین خاڵی ناوچەکەین، لای ئێمە تەنها ناخەویت، بەڵکو چێژ لە هەناسەیەکی پاک و دیمەنێک وەردەگریت کە قەت لە بیرت ناچێت😉🏔️

الموقع

150K IQD / ليلة
170K IQD نهاية الأسبوع
احجز الآن

احجز العقارات، راسل المضيفين، تحقق من التوفر وأدر رحلاتك — كل ذلك في التطبيق.