کوخەکەی بیارە (٣) | كوخ بيارة (3)
بیارە پشت بازاڕەکە
المرافق
عن العقار
کۆخێکی ئارام و ناوازە لە دڵی هەورامان (بیارە) بۆ ئەوانەی بەدوای پشوویەکی ئارام و دیمەنێکی سەرنجڕاکێشدا دەگەڕێن، کۆخەکەمان لە ناحیەی بیارە پێشوازیتان لێ دەکات. تەنها چەند خولەکێک بە پێ لە بازاڕی بیارەوە دوورە. 🔹 تایبەتمەندییەکانی کۆخەکە: هۆڵێکی فراوان و ژوورێکی نوستنی تایبەت لە نهۆمی سەرەوە. چێشتخانەیەکی کامڵ کە هەموو پێداویستییەکی لێنان و خواردنی تێدایە. خزمەتگوزاری ئاو: دابینکردنی ئاوی کانی بۆ ناوەوە و دەرەوەی کۆخەکە + ئاوی سارد و گەرم. ئامێری فێنککەرەوە و گەرمکەرەوە بۆ هەموو وەرزەکان. بەشی دەرەوە: شوێنی تایبەت بۆ گۆشت برژاندن (باربیکیو). 🚫 ڕێنمایی و قەدەغەکراوەکان: بۆ پاراستنی ئارامی و پاکوخاوێنی شوێنەکە، تکایە پابەندی ئەم خاڵانە بن: خواردنەوە کحولییەکان بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە. بەکارھێنانی DJ و بەرزکردنەوەی دەنگ و هاوارکردن قەدەغەیە. هێنانی ئاژەڵی ماڵی ڕێگەپێنەدراوە. بۆ هاوسەرە نوێیەکان: پێویستە ناسنامە یان گرێبەستی هاوسەرگیرییان پێ بێت. تێبینی: پاراستنی پاکوخاوێنی نیشانەی ڕێز و شارستانیبوونی ئێوەیە. بۆ زانیاری زیاتر و بڕینەوەی کات، دەتوانن پەیوەندی بکەن
الموقع
احجز العقارات، راسل المضيفين، تحقق من التوفر وأدر رحلاتك — كل ذلك في التطبيق.